چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شكست به‌ كۆده‌تاكه‌ى مالیكى ده‌هێنن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات، نه‌یارانى مالیكى له‌ناو به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى توانیان شكست به‌و كۆده‌تایه‌ بهێنن كه‌ نوورى مالیكى به‌م دواییه‌ به‌سه‌ر به‌ره‌كه‌ ئه‌نجامى دابوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21/ ته‌مووز/2022 له‌ راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى مه‌دا هاتووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ نه‌یارى مالیكى بوون، ئێستا به‌ هۆى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانى مالیكى توانیویانه‌ ده‌سه‌ڵاتى مالیكى له‌ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دوور بخه‌نه‌وه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، "دواجار چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بڕیارى دا رووبه‌ڕووى رێبه‌رى ده‌وڵه‌تى یاسا ببێته‌وه‌، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ئه‌و بارودۆخه‌ ترسناكه‌ى لەدوای تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان بۆ دروست بووه‌" رۆژنامه‌ى مه‌ده‌ له‌ به‌شێكى ترى باس له‌وه‌ ده‌كات چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌وه‌ ده‌ترسێ، بابه‌ته‌كه‌ له‌ ده‌ست ده‌ربچێت كاتێك وێنه‌ و ده‌نگى تر بڵاوببنه‌وه‌. به‌ بڕواى رۆژنامه‌كه‌ ئه‌مه‌یش هه‌لێك بۆ هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌كانى شیعه‌ كه‌ به‌ر له‌ تۆماره‌كانیش له‌گه‌ڵ سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى مالیكى نه‌بوون.

ئێستا له‌ناو شیعه‌كان لیژنه‌یه‌كى بچووكراوه‌ له‌ چوار كه‌س پێكهاتووه‌، بۆ كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌ به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى مه‌دا هیچ یه‌كێك له‌وان له‌گه‌ڵ مالیكى نیین و دژى ئه‌وه‌ن مالیكى بۆ جارى سێیه‌م خۆى كاندید بكاته‌وه‌. ئه‌وانیش بریتین له‌ قه‌یس خه‌زعه‌لى و عه‌مار حه‌كیم و هومام حه‌موودى و عه‌بدولساده‌ فرێجى.

نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، به‌هێزترین پێگه‌ى له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هه‌یه‌، له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند تۆمارێكى ده‌نگى، خستیه‌ هه‌ڵوێستێكى هه‌ستیاره‌وه‌ به‌هۆى تووندبوونى گرژییه‌كانى له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین