ئەمەریکا: کوشتنى خەڵکى مەدەنى قبووڵ کراو نییە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا ئیدانەى هێرشەکەى سنوورى زاخۆ دەکات و دەشڵێت، "کوشتنی خەڵکی مەدەنی قبوڵکراونیە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21/تەممووز/2022) کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر، دەقى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکاى بڵاوکردەوە و تێیدا ئیدانەى تۆپبارانکردن و کوشتنى خەڵکى سڤیل دەکات لە هەرێمى کوردستان.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکۆنەی پەلامارەکەی دوێنێی پارێزگای دهۆک لە عێراق دەکات، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی خەڵکی مەدەنی."

نێد پرایس جەخت لەوە دەکاتەوە، "کوشتنی خەڵکی مەدەنی قبوڵکراونیە، هەروەها وڵاتان دەبێ ڕێز لە پابەندیەکانیان بگرن بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی، بە پاراستنی خەڵکی مەدەنیشەوە."

هەروەها دەشڵێت، "پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەی کوژراوان دەکەین و هاوسۆزیش بۆ بریندارەکان دەردەبڕین. بەردەوامین لە پشتیوانی بەهێزمان لە سەروەری و ئارامی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین