ئه‌ردۆغان: ئه‌مەريكا پێويسته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێبێڵێت تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، "پێويسته‌ ئه‌مه‌ريكا ڕۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێبێڵێت، وە دەبێ‌ ئێران و رووسيا له‌ دژى هەندێ رێکخراو‌ پشتگيريمان بكه‌ن."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (20/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌ڕى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا، له‌پاش گه‌رانه‌وه‌ى له‌ ئێران له‌ فرۆكه‌خانه‌ وه‌ڵامى چەند پرسیارێکى رۆژنامەنووسانى دايه‌وه‌ و گوتى، "ئه‌مه‌ريكا ئێستا له‌ بارودۆخێكدايه‌ پێويسته‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فورات به‌جێبهێڵێت."

لە بەشێكی تری قسەكانی ئەردۆغان رایگەیاند، "بايدن ئێمه‌ى نه‌خسته‌ نێو ئه‌م مه‌رجانه‌ى يۆنان له‌ فرۆشتنى (ئێف 16) پێشتر ئێمە گوتمان، وه‌ك دوو هاوپه‌يمانى ناتۆ پێويسته‌ ياساكانى يه‌كتر بپارێزين، له‌و مه‌رجه‌ى بۆ ئێمه‌ دانراوه‌ ئێمه‌ پێوەى پابه‌ند نابین."

هه‌روه‌ها له‌باره‌ى ئۆپراسيۆنى سوريا  ئاماژەی بەوە كرد، "هەر جووله‌يه‌كى نوێ له‌ باكوورى سووريا له‌كانى ناوچەکانمان بکرێ،‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ كاره‌كانمان تا ئه‌وكاته‌ى نيگه‌رانييه‌كانى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌یى تورکیا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت." 

دەربارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوكانیش لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد، "له‌گه‌ڵ پۆتين تێروانينێكى ئه‌رێنيمان هه‌يه‌، پۆتين چه‌ند پێشنيارێكى جياوازى بۆ ئێمه‌ كردووە، بەتایبەت لە بوارى گازى سرووشتى و بەردەوامیش پشت بە یەکترى دەبەستین."

سەبارەت بە (ڕێره‌وى دانه‌وێڵه‌) سەرۆكی توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە،" ئه‌م كۆده‌نگييەی هەیە‌ ده‌مانه‌وێت له‌ هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ ده‌قێكى نووسراو ببه‌ستينه‌وه‌، هيوادارم له‌ ڕۆژانى داهاتوو ده‌ست به‌ جێبه‌جێكرنى پلانه‌كانمان بكه‌ين."

لە دوو رۆژی رابردوو سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردوو لەگەڵ سەرۆكی رووسیا گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێك كرد.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین