سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ین كه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتیارى سڤیلى ناوچه جیاكانى عیراق و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان."
دەقى پەیامەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ین كه بووه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتیارى سڤیلى ناوچه جیاكانى عیراق و برینداربوونى ژماره‌یه‌كى دیكه‌یان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌وامیى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ڕه‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسایش و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تیى عیراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌تان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هاوده‌رد و هاوخه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. نه‌خۆشخانه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو یارمه‌تى و خزمه‌تگوزارییه‌كى پێویست پێشكه‌ش به بریندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سوپاى توركیا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان ڕابگرن و چیتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورییه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆیان له یه‌خه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه. حكوومه‌تى فیدراڵیى عیراقیش ده‌بێ هه‌موو ڕێكارێكى پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عیراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/20
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment