ژمارەى تۆپبارانکردنەکەى هاوینەوارى پەرەخى گەیشتە (32) کەس کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى تۆپبارانکردنى گوندێکى سنوورى ناحیەى دەرکارى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، زیاتر لە (23) گەشتیارى عەرەب بریندار بوونە و (8) کەسى دیکەش کوژراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) تورکیا هاوینەهەوارى پەرەخى تۆپبارانکرد، بە هۆیەشەوە (24) بریندار و (8) قوربانى لێکەوتەوە، کە سەرجەمیان گەشتیارى عەرەبن و شارەکانى خواڕوو و ناوەڕاستى عێراق هاتوون.

بەپێى لێدوانى قائیمقامى زاخۆ، لە نێو قوربانییەکان ژن و مێردێک هەیە، ئەمە جگە لەوەى چەندین ژن و منداڵى تر برینداربوونە.

هاوکات دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بە رۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج، ئاوەدانە و خەڵکی گوندەکە ژیانی ئاسایی  بەڕێدەکەن، وە ئەوە یەکەمجارە کە بەو شێوەیە شوێنە گەشتیارییەکان تۆپباران بکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین