تورکیا هاوینەهەوارى پەرەخ تۆپباران دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى بۆردوومانکردنى هاوینەهەوارێکى ناحیەى دەرکارى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ، زیاتر لە (20) گەشتیارى عەرەب بریندار هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24، تورکیا لە ڕێگەى تۆپخانەکانییەوە هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ تۆپاران کرد، بە پێى زانیارییە کان تاوەکو ئێستا (20) کوژرا و بریندار هەیە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، لەکاتى سەردانیکردنى ئەو گەشتیارانە بۆ ئەو هەوینەهەوارەى گوندى پەرەخ، تورکیا تۆپبارانى کردوون، کە هەموویان گەشتیارى عەرەبن.

هاوکات زۆربەى بریندارەکان گەیندراونەتە نەخۆشخانەکانى زاخۆ و لە نێو بریندارەکانیش ژن و منداڵ هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین