چیاى قەرەچووغ بە تەواوى کۆنترۆڵ کرا کوردستانی

نوچەنێت:

بابەکر زێبارى، ڕاوێژکارى سەربازیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر قۆناغى دووەمى ئۆپراسیۆنى سەربازیى چیاى قەرەچووغ ڕایدەگەیێنێت، چیاى قەرەچووغ بە تەواوى کۆنترۆڵکرا و ئێستا هیچ بۆشاییەکى ئەمنى لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق دا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) بابەکر زێبارى، ڕاوێژکارى سەربازیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ماڵپەڕى (PDK)ـى ڕاگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەى ئەمڕۆ توانرا چیای قەرەچووغ کۆنترۆڵ بکرێت و پاکبکرێتەوە لە تیرۆریستانى داعش، هەروەها چەندین مۆڵگەی داعش و تونێلی ئەوانیش دۆزراونەتەوە.

ڕاوێژکارى سەربازیى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پۆپراسیۆنەکەى بە هەنگاوێکى گرنگ ناوبرد بۆ پڕکردنەوەى ئەو بۆشایە ئەمنیەى لە ناوچەیەدا هەبوو. دەشڵێت، ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق گەیشتنەوە یەک و ھیچ بۆشایەکی نێوانیان نەماوە.

لە دوێنێیەوە (19)ـى تەممووزى (2022) ئۆپراسیۆنى هاوبەش لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە چیاى قەرەچووغ دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ بە کۆنتڕۆکردنى ئەو چیایە، ئۆپراسیۆنەکە کۆتایی هات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین