جۆ بايدن سوپاسى ئەردۆغان دەكات تورکیە

نوچەنێت:

جۆن كێربى، رێكخەرى پەيوەندييە ستراتيژييەكانى ئەنجومەنى ئاسايشى نەتەوەيى لە كۆشكى سپى رايگەياند، "پێشوازى لە هەوڵەكانى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك کۆمارى توركيا دەكەين لەسەر  ئەو هەوڵانەى بۆ ڕەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا بۆ دەرەوە، سەرۆك بايدنيش سوپاسى ئەردۆغان دەكات."

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە جۆن كێربى رايگەياند، "واشنتن بايەخى تەواو پە دانوستاندنەكانى توركيا و رووسيا و ئۆكرانيا سەبارەت بە رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا دەدات، هيواخوازين بگەنە ئەنجامێك."

لەبەشێكى ترى قسەكانى رێكخەرى پەيوەندييەكانى كۆشكى سپى گوتى، "واشتن پێشوازى لەو هەواڵانەى ئەردۆغان دەكات، هەروەها سەرۆك بايدن سوپاسى ئەردۆغان دەكات بۆ ئەو هەوڵانەى خستۆتيە گەڕ."

چوارشەممەى رابردوو لە شارى ئيستەنبۆڵ كۆبوونەوەيەكى سياسى و سەربازى بە ئامادەبوونى بەرپرسانى رووسيا و توركيا و ئۆكراينا و نوێنەرى نەتەوە يەكگرتووەكان بۆ رەوانەكردنى گەنمى ئۆكراينا بۆ وڵاتانى جيهان بەرێوە چووە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین