بۆڕى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر شکایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆڕی سەرەکی ئاوى ئیفراز سێى هەولێر جارێکى تر لەکاتی کارکردنی کۆمپانیایەک شکایەوە، بەهۆیەشەوە بەشێکی زۆری دانیشتوانى گەڕەکەکانی هەولێر بێ ئاو دەبن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/تەممووز/2022) دواى ئەوەى لە مانگى تەممووز بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ شکا، بەو هۆیەوە (40%) دانیشتوانى هەولێر بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک بێ ئاوبوون، ئەمڕۆ بۆ جارى سێیەم شکایەوە.

لە ئێستا  تیمیەکانى بەڕێوەبەرایەتیى ئاو و ئاوەڕى هەولێر سەرقاڵى چاکردنەوەى ئەو بۆڕیەن. پێشتر ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو، حکومەتى هەرێمى کوردستان (21) ملیار دینارى بۆ گۆڕێنى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر تەرخانکردووە، ئەم بودجەیەش بە سێ قۆناغ خەرج دەکرێت.

بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ، تەنها لەم مانگەدا سێ جار شکاوە، لە دواى دروستکردنى ئەم پڕۆژەیە لە ساڵى (2007) تاوەکو ئێستا (25) جارى تر شکاوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین