سه‌در : مالیكى هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردووم ده‌بێت له‌ سیاسه‌ت دوور بكه‌وێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له‌ تویتێكدا ده‌ڵێ، حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و مالیكى هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووم، بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌كان دژى بوه‌ستنه‌وه‌ و مالیكى له‌ سیاسه‌ت دوور بكه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/ ته‌مووزى 2022 موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در وه‌ڵامى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كانى نوورى مالیكى ده‌داته‌وه‌، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌ په‌یامه‌كه‌ى باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن حزبى ده‌عوه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه‌ و ده‌ڵێ، "سه‌یره‌ له‌ لایه‌ن حزبى ده‌عوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئال سه‌در هه‌ژمار ده‌كرێت هه‌ڕه‌شه‌م لێكراوه‌، له‌ لایه‌ن مالیكى گه‌وره‌كه‌یان و له‌ لایه‌نێكى ترى شیعه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ى هێزى مه‌زهه‌ب ده‌كات".

دواتر سه‌در داوایه‌ك له‌ لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانه‌كانى ماليكى ده‌كات و ده‌ڵێ، "من لێره‌وه‌ داواى دامركاندنه‌وه‌ى ئاژاوه‌كه‌ ده‌كه‌م له‌میانه‌ى سه‌ركۆنه‌كردنێكى هاوبه‌شى ئه‌و سه‌ركردایه‌تیانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵى هاوپه‌یمانن، له‌لایه‌ن گه‌وره‌كانى هۆزه‌كه‌ى".

له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ سه‌در ئامۆژگارى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئامۆژگارى ده‌كه‌م كه‌ گۆشه‌گیر بێت و واز له‌ كارى سیاسى بهێنێ، تۆبه‌ بكات یانیش خۆى راده‌ست بكات، چونكه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ گه‌نده‌ڵى"

سه‌در دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ رێگه‌ به‌ مالیكى نادات ده‌سه‌ڵات به‌ ده‌سته‌وه‌ بگرێت و ده‌ڵێ، "دواى ئه‌و بیرۆكه‌ رووخێنه‌رانه‌ ئه‌وا مافى ئه‌وه‌ى نییه‌ عێراق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان به‌ڕێوه‌ ببات، به‌ڵكو به‌ره‌و كاوڵكارى ده‌بات".

له‌ 13ى ئه‌م مانگه‌وه‌ تا ئێستا چوار به‌شى تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ نوورى مالیكى سه‌رۆك هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، له‌ تۆماره‌كه‌دا مالیكى باس له‌وه‌ ده‌كات هێزێك ئاماده‌ ده‌كات و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر نه‌جه‌ف بۆ ئه‌وه‌ى له‌ سه‌در بدات.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین