باندێكی‌ شه‌ش كه‌سی‌ لە سلێمانى دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

بابەندێکى شەش کەسى لەلایەن پۆلیسى سلێمانییەوە دەستگیردەکرێ و دەشڵێت، "هەر شەش کەسیان مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (دووشەممە/18/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لەبارەى دەستگیرکردنى باندێکى شەش کەسى بە تۆمەتى بەکارهێنانى ماددەى هۆشەبەر ڕاگەییندراوێکى بڵاوکردەوە.

پۆلیسى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ گه‌یشته‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار كه‌ مادده‌ی‌ هۆشبه‌ریان پێ بووه‌و له‌شێوه‌ی‌ باندا كاریانكردووه‌، توانرا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاری‌ نوسینگه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاوای‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیربكرێن."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌كێك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و كه‌لوپه‌لی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌رو چه‌ند موبایل‌و كه‌لوپه‌لێكی‌ دیكه‌دا."

ئەوشە هاتووە، "له ‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تبار (ر، ر، ع - ر، س، ح - هـ، م، م - پ، ئـ، ق - ك، هـ، ع - د، ن، م) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 30 له‌یاسای‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان."

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى نەهێشتنى ماددەهۆشبەرەکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندبوو، لە تەنها لەم ساڵدا، بە سەدان کەس لە سەر بەکارهێنانى ماددەى هۆشبەر دەستگیرکراون، جگە لەوەى بە سەدان کیلۆ ماددەى هۆشبەر دەستى بەسەرداگیراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین