تۆنى بلێر: باڵادەستى وڵاتانى رۆژئاوا كۆتايى هاتووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

تۆنى بلێر، سەرۆك وەزيرانى پێشووى بەريتانيا رايگەياند، "جەنگى ئۆكراينا دەريخست باڵادەستى وڵاتانى رۆژئاوا كۆتايى هاتووە، چين بەهاوبەشى لەگەڵ رووسيا بۆتە زلهێز."

ئەمڕۆ يەكشەممە (17/تەمووز/ 2022) ماڵپەڕى (عەرەبى پۆست) بڵاويكردەوە تۆنى بلێر لە وتارێكى لە كۆڕبەندى هاوپەيمانى ئەمەريكا و ئەوروپا لە رۆژئاواى لەندەنى پايتەختى بەريتانيا رايگەياند، "بەراورد بە جەنگى جيهانى دووەم ياخود رووخانى يەكێتى سۆڤيەت، ئەمڕۆ جيهان بە قۆناغى گۆڕانكارى تێدەپەڕێت، بەڵام ئەوجارە بە روونى باردۆخەكە لەبەرژەوەندى وڵاتانى رۆژئاوا نييە"

لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "كۆتايى باڵادەستى سياسى و ئابوورى رۆژئاوا دەبينين، لاى كەمى جيهان دەبێت دوو جەمسەر، ياخود دەبێتە فرە جەمسەر، گۆڕانكارى جيۆسياسى گەورە لەو سەدەيە لە چين دەبێت نەك لە رووسيا."

سەبارەت بە جەنگى ئۆكرايناش بلێر روونى كردەوە، "هيچ دەرفەتێك بۆ گومانكردن نەماوەتەوە كە رۆژئاوا ناتوانێت پشت بە چين ببەستێت، ئەوەش لە بەر مامەڵەيەتى بە رێگايەك، كە ئێمە پێمان عەقڵانييە."

دەربارەى پێگەى چينيش سەرۆ وەزيرانى پێشووى بەريتانيا گوتى، "پێگەى چين وەك زلهێزێك سروشتى و پاساودارە، چين يەكێتى سۆڤيەت نييە، بەڵام پێويستيشە رۆژئاوا رێگە نەدات چين لە رووى سەربازييەوە سەربكەوێت، بەڵكو دەبێت بوودجەى زياتر بۆ بەرگرى دابين بكەين، پارێزگاريش لە پێگەى سەبازى بكەين، هەروەك پێويستە ئەمەريكا و هاوپەيمانەكانى باڵادەستى سەربازييان هەبێت، بۆ ئەوەى مامەڵە لەگەڵ هەر ئەگەرێك و جۆرى ململانێكان لە هەموو ناوچەكان بكەن."

تۆنى بلێر لە ساڵى (1997 تا 2007) سەرۆك وەزيرانى بەريتانيا بوو، كە لە (2003) بەشدارى كاراى هەبوو بۆ روخاندنى رێژمى بەعس و ئازادكردنى عێراق.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین