دژەتیرۆرى کوردستان: فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى تورکى پێنج چەکدارى پەکەکەى کردە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆرى کوردستان، ناسنامەى سەرنیشینى ئەو ئۆتۆمبێلە ئاشکرا دەکات، کە ئەمڕۆ لە ناو ئۆتۆمبێلەک لە سنوورى پارێزگاى مووسڵ لەلایەن فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى  تورکى کرانە ئامانج و دەشڵێت، ئەوانى کراونەتە ئامانج"چەکدارى پەکەکە" بوونە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (17/تەممووز/2022) دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  لە مووسڵ "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە دەکاتە ئامانج و پێنج چەکداری پەکەکە"ى کردە ئامانج.

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دژەتیرۆرى کوردستان زیاتر ڕوونیدەکاتەوە و دەڵێت، "کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە."

بە پێى زانیاریى ماڵپەڕە عێراقییەکان، تەرمى هەر پێنج چەکدارەکەى پەکەکە ڕەوانەى پزیشكى دادى مووسڵ كراونن  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین