تورکیا داواى ئەندامیەتى لە کۆڕبەندى برێکس دەکات تورکیە

نوچەنێت:

توركيا خۆى ئاماده‌ ده‌كات بۆ داواكردنى ئه‌ندامێتى له‌ كۆربه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى برێكس، پورنيما ئاناند سه‌رۆكى گرووپى بريكس رایگەیاند، "ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى باشه‌."

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (14/ته‌مموز/2022) ماڵپه‌رى (ستار)ى توركى بڵاويكرده‌وه‌، پورنيما ئاناند سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تیى برێكس رایگەیاند، "له‌ مانگى حوزه‌يرانى ساڵى رابردوو ئه‌رجه‌نتين و ئێران داواكارى ئه‌ندام بوونيان پێشكه‌ش كردووە، له ‌ئێستادا توركيا و سعوديه‌ و ميسر بۆ به‌ئه‌ندامبوون لە بريكس خۆيان ئاماده‌كردوووه‌." 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌ (21) مانگى رابردوو سه‌ردانى بۆ ریازی كرد لەگەڵ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ى جينشينى سعوديه‌ لەسەر ئه‌م بابه‌ته‌ گفتوگۆيان كرد، رووسيا پشتگيرى سعوديه‌ى كرد له‌و خواسته‌ى بۆ په‌يوه‌نديكردن به‌و كۆڕبەندە.

لەبەشێكی تری قسەكانی پۆرنیما ئاماژەی بەوە كرد، "هيوادارم به‌زووترين كات توركيا و سعوديه‌و  ميسر بێنه‌ناو برێكس، چونکە ‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى باشە، به‌وەش دەبێتە فراوانبوونى ئه‌م كۆڕبەندە به‌ شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى، كاريگه‌رى بريكس به‌ڕوونى لەسەر هەموو جيهان  زياد ده‌كات." 

برێكس كۆڕبەندێكی سیاسییە لە ساڵی (2006) دەست بە دانووستاندنی دروستكردنی كرا، یەكەم كۆنگرەی لووتكەی برێکس لە ساڵی (2009) بەسترا، ئەندامەكانی سەرەتا پێكهاتبوون لە بەرازیل، رووسیا، هندستان، چین. لەسەرەتادا ناوی (بریك) بوو، دوای ئەوەی باشووری ئەفریقیا لە ساڵی (2010) بووە ئەندام لەم كۆڕبەندە، ناوەكەی گۆڕا بۆ (برێكس).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین