بۆ نوێژه‌كه‌ى سه‌در.. به‌ هه‌زاران ئۆتۆمبیل روو له‌ به‌غدا ده‌كه‌ن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و نوێژه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌ى كه‌ بڕیاره‌ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در بكرێت، به‌ هه‌زاران ئۆتۆمبیل له‌ شاره‌كانى عێراق به‌ره‌و به‌غدا كه‌وتنه‌ڕێ، تا ئێستایش حاڵه‌تى ئاماده‌باشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یێندراوه‌، موقته‌دا سه‌دریش ده‌ڵێ، "ناچمه‌ ناو ئاواژه‌یه‌كى تر".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14/تەمووزی 2022 كاروانى ئۆتۆمبیلى نوێژكه‌ران و لایه‌نگرانى سه‌در له‌ شاره‌كانى باشوورى عێراق "به‌سڕه‌ و میسان" له‌گه‌ڵ مووسڵ و شاره‌كانى تریش به‌ره‌و به‌غدا كه‌وتنه‌ڕێ. ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه‌ كردووه‌، كاروانێكى گه‌وره‌ له‌ مووسڵ به‌ یاوه‌رى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ڕێكه‌وتووه‌، جیا له‌وه‌یش شه‌مه‌نده‌فەرى به‌سڕه‌ بۆ به‌غدا له‌لایه‌ن ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ به‌كرێ گیراوه‌، تا لایه‌نگرانى سه‌در بگوازنه‌وه‌.

بڕیاره‌ سبه‌ى هه‌ینى نوێژێكى به‌ كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌در بكرێت، سه‌در ئه‌مڕۆ له‌ تویتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆى پێشنوێژى نه‌كرد، ئه‌وا كه‌سێكى تر له‌ برى خۆى ده‌نێرێت، سه‌در داواى ئه‌وه‌یش له‌ لایه‌نگرانى ده‌دات، بایه‌خ به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان نه‌ده‌ن ، "مه‌به‌ستى تۆمارى ده‌نگى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسایه‌" سه‌در ده‌شڵێ، "ناچمه‌ ناو ئاژاوه‌یه‌كى تر".

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌ رۆیشتنى هه‌زاران ئۆتۆمبیل كردووه‌ به‌ره‌و به‌غدا، باسى له‌وه‌یش كردووه‌، تا ئێستا حاڵه‌تى ئاماده‌باشى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رانه‌گه‌یێندراوه‌. 

له‌ سێى ئه‌م مانگه‌ موقته‌دا سه‌در داواى ئه‌نجامدانى "نوێژى یه‌كگرتوو"ى كرد، هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ سه‌در مه‌به‌ستى سیاسى له‌پشت ئه‌و داوایه‌وه‌ هه‌یه‌، كه‌چى ئه‌مڕۆ له‌ دوایین تویتى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ "مه‌به‌ستى ته‌نیا خوداپه‌رستیه‌"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین