مەسرور بارزانى: کەریم ئەحمەد سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەرى کوردستان و عێراق بوو
نوچەنێت:
کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان ئەمڕۆ لە تەمەنى (100) ساڵیدا کۆچى دواییکرد. مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت، "مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر بوو. "
ئەمڕۆ پێنجشەممە (14/تەممووز/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پرسەنامەیەکدا بە بۆنەى کۆچى دوایییکردنى کەریم ئەحمەد ڕایگەیاند، "بۆ کۆچی دوایی مامۆستا کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هاوڕێیانی لە حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هاوبەشی خەمیانم."
مەسرور بارزانى، لە بەشێکى ترى پرسەنامەکەیدا دەشڵێت، "خوالێخۆشبوو مامۆستا کەریم ئەحمەد، سەرکردەیەکی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەرێکی دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق بوو."
بەیانى ئەمڕۆ کەریم ئەحمەد، سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان، کە لە (1922) لەدایکبووە، لە تەمەنی (100) ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دواییکرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment