کەشناسى هەرێم: شەپۆلێکى گەرما بۆ هەرێمى کوردستان بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەفتەى داهاتوو شەپۆلێکى گەرما ڕوو لە شارەکانى هەرێمى کوردستان دەکات بەتایبەت لە ڕۆژانى هەینى و شەممە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (13/تەممووز/2022) بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لەئەنجامی هاتنی شەپۆڵێکی گەرما کە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پێشبینی دەکرێت بگاتە بەرزترین ئاست."

هاوكات کەشناسى هەرێم زیاتر ڕوونیکردۆتەوە  سەبارەت بە هاتنى شەپۆلێکى گەورەى گەرما و دەڵێت، پلەى گەرما لە سەنتەری شارەکان بە پلەی سیلیزی لە ڕۆژوانى داهاتوو بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێ:

هەولێڕ : 46-47

سلێمانی :43-44

دهۆک :45-46

کەرکوک :47-48

هەلەبجە:44-45

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین