بۆ چاککردنەوەى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ (21) ملیار دینار دابیندەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گۆڕینى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ، ڕەزامەندى لەسەر (21) ملیار دینار دەدات و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێت، پارەکە قۆناغ بە قۆناغ خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (12/تەممووز/2022) ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاوەڕۆی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە بڕیارى سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان  (21) ملیار دینار بۆ گۆڕینی بۆری ئاوی ئیفراز سێی هەولێر تەرخانکراوە و قۆناغ بە قۆناغ پارەكەی بۆ خەرج دەكرێت.

ئارى ئەحمەد زیاتر ڕوونیکردەوە، لە قۆناغى یەکەم پێنج ملیار دینار بۆ چاککردنەوەى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ خەرج دەکرێت.

ڕۆژى (8-7-2022) بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ بۆ (24)مین شکا، چەند کاتژمێرێک دواى چاککردنەوەى دووبارە شکاییەوە دووبارە، بە هۆیەشەوە (40%) دانیشتوانى شارى هەولێر بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک بى ئاو بوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین