پرسه‌نامه‌یه‌ک له‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ى پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى عەلى قازى کورى پێشەوا قازى محەممەد لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشى لە بنەماڵەکەیدا دەکات و دەشڵێت، "كۆچى دوایى و له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕ و یادگارى پێشه‌وا قازى، خه‌مبارى كردین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (10/تەممووز/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە پرسەنامەیەکى بۆ بنەماڵەى پێشەوا قازى محەممەد دەڵێت، "كۆچى دوایى و له‌ده‌ستدانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى، كوڕ و یادگارى پێشه‌وا قازى، خه‌مبارى كردین. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى ئێوه‌ و ته‌واوى كه‌سوكار و هاوڕێیانى خوالێخۆشبوو و گه‌لى كورد به‌گشتى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌متانم."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى پرسەنامەکەیدا هاتووە، "له‌ خواى مه‌زن داواكارم ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت و گیانى خوالێخۆشبوو عه‌لى قازى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات. یادى به‌ خێر."

ئەمڕۆ لە تەمەنى (89) ساڵى عەلى قازى کوڕى پێشەوا قازى محەممەد، لە وڵاتى ئەڵمانیا کۆچى دواییکرد، کە تاقە کوڕى پێشەوا قازى محەممەد بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین