سەرۆک نێچیرڤان بارزانى نامەیەک ئاراستەى عەلى باپیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى قوربان نامەیەکى پیرۆزبایى ئاراستەى عەلى باپیر، سەرۆکى کۆمەڵى دادگەریى کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (هەشتى تەممووزى/2022) نووسینگەى ڕاگەیاندنى عەلى باپیر بڵاویکردەوە، "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانیی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌نامه‌یه‌كدا، پیرۆزبایی له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌كات."

هەروەها راگەیاندنی مەکتەبی عەلی باپیر لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا، ناوەڕۆکى دەقى پیرۆزباییەکەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ على باپیر بڵاوکردەوە، کە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى:

به‌ڕێز عه‌لی باپـیـر

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان

سڵاو و ڕێز

هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان به‌ گه‌رمی له‌ خۆتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش، سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانیتان بۆ ده‌خوازم.

هیوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا خێرو خۆشی، ته‌بایی، ئاسووده‌یی و سه‌قامگیریی بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بهێنێت.

هه‌موو ساڵێك به‌خۆشی

نێچیرڤان بارزانیی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین