سه‌گى به‌ڕه‌ڵا قه‌یرانێكى تر تووشى عێراق ده‌كه‌ن تەندرووستی

نوچه‌نێت

ژماره‌ى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌ عێراق زیاد ده‌بێت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ته‌ندروستى عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن. به‌گوێره‌ى ئاماره‌ فه‌رمییه‌كان ئه‌مساڵ 900 حاڵه‌تى نه‌خۆشى هاریى تۆمار كراوه‌ و ته‌نیا له‌ به‌غدایش نزیكه‌ى 200 هه‌زار سه‌گى به‌ڕه‌ڵا هه‌یه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ حه‌وتى ته‌مووزى 2022 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مساڵ 900 حاڵه‌تى تووشبوون به‌ "هاریى سه‌گ" تۆمار كراوه‌، زیادبوونى ئه‌و ژماره‌یه‌یش كێشه‌ بۆ عێراق دروست ده‌كات، چونكه‌ هه‌ر تووشبوویه‌ك پێویستى به‌ چوار تا پێنج ژه‌مى ڤاكسین هه‌یه‌، كه‌ نرخه‌كه‌یشى گرانه‌. 

به‌گوێره‌ى راپۆرته‌ فه‌رمییه‌كان ژماره‌ى سه‌گى به‌ڕه‌ڵا له‌ شاره‌كانى عێراق له‌ زیادبووندایه‌، كه‌ هه‌ر ئه‌و دیارده‌یه‌یش هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوبوونه‌وه‌ى هاریى سه‌گه‌. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت ته‌نیا له‌ شارى به‌غدا نزیكه‌ى 150 تا 200 هه‌زار سه‌گى به‌ڕه‌ڵا هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌ى رابردوودا نزیكه‌ى 12 هه‌زار له‌نێوبراون.

هاریى سه‌گ نه‌خۆشییه‌كى ڤایرۆسییه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، گواستنه‌وه‌كه‌یش له‌ رێگه‌ى گه‌ستن ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤى تووشبوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ژیانى ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین