پارتە ئۆپۆزيسيۆنەكان هێرشى توند دەكەنە سەر ئەردۆغان
نوچەنێت:
رۆژى (يەكى تەمووزى 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاويكردەوە، ئۆزگۆر ئۆزيل، پەرلەمانتارى جەهەپە هێرشى توندى كردە سەر ئەردۆغان و رايگەياند، "هەموو هەموو ئەوشتانەى بۆ ئەردۆغان مايتەوە، ئێستا لە ديدى، كرياكۆس ميتسۆتاكيس پياوێكى باشە."
لە بەشێكى ترى قسەكان ئۆزگۆر ئاماژەى بەوە كرد، "پێشتر ئەردۆغان دەيگوت نامەوێت جارێكى تر لەگەڵ ميتسۆتاكيس كۆببمەوە، ئەو كەسە لاى من بوونى نەماوە، بەڵام ئەگەر سەيرى ئەو گۆڕانكارييە لە ناكاوە بكەين، ئەوە تووشى شۆك دەبين، چونكە بينيمان ئەردۆغانى باشترين پياو لە ئاهەنگى سەرۆك وەزیرانی یۆنان بوو، بۆيە ئەوەى ئەردۆغان پێشتر دەيگوت، لێرە بەدواوەوە هيچ بەهايەكى نييە."
لەلايەكى ترەوە ميراڵ ئەكشنار، سەرۆكى پارتى باشە، كە ئۆپۆزيسيۆنێكى سەرسەختى ئەردۆغانە رايگەياند، "سازشەكانى ئەردۆغان لەگەڵ بەرژەوەندييەكانى توركيا ناكۆكە، چونكە دانپێدانى ئەو دوو وڵاتە بەوەى پارتى كرێكاران رێكخراوێكى تيرۆرستيە شتێكى نوێ نييە."
لە بەشێكى ترى قسەكانى ميرال ئاماژەى بەوە كرد، "ئەوەی گرنگە رێكارى كردەيييە بۆ دانانانى سنوورێك بۆ ئەو رێكخراوانە لەو دوو وڵاتە، بۆيە ئەو واژۆكردنەى حكومەتى توركيا بەبێ هيچ دياريكردن لەگەڵ سويد و فينلەند سازشكردنێكە ناكۆكە لەگەڵ بەرژەوەندى وڵاتەكەمان."
سەبارەت بە ميكانزمى ئەو سێ لايەنە كە ئامادەيى خۆيان دەربڕيووە پێوەى پابەند بن، ميراڵ پێیوايە، "پابەنديان بەو بەڵێنەى داويانە كە لەدواى بوون بە ئەندامى ناتۆ جێبەجێى بكەن، ئەگەر پێوەی پابەند نەبوون، توركيا كارتى ناتۆی لەدەست دەدات و دەبێت بەدواى شەرحكردنى تەوەرەكانى ئەو لێکتێگەيشتنە بگەڕێت."
لە هەفتەى رابردوو رەجەب تەيب ئەردۆغان، ياداشتێكى لێكتێگەيشتنى لەگەڵ سويد و فينلەندا واژۆ كرد، كە بەگوێرەى ئەو ياداشتە توركيا ڤيتۆى لەسەر ئەو دوو وڵاتە هەڵگرتووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment