يه‌كه‌م حاله‌تى ئاوڵه‌ى مه‌يموون له ‌توركيا تۆماركرا تەندرووستی

نوچەنێت:

فه‌خره‌دين كۆجە، وەزيرى تەندروستى توركيا، رايگەياند، "يه‌كه‌م حاله‌تى تووشبوون به‌ ئاوڵه‌ى مه‌يموون له‌ نه‌خۆشخانه‌كانمان ده‌ست نيشان كرا، نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌مه‌نى (37 ) ساڵه و‌ ئێستا لە نەخۆشەكانى تر جياكراوه‌ته‌وه‌."

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (30/حوزه‌يران/2022) ماڵپه‌ڕى (ئه‌نادۆڵ) بڵاويكرده‌وه‌، وه‌زيرى ته‌ندروستى توركيا له‌ لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر نووسيويەتى،  "هاونيشتيمانيەكى وڵاتەكەمان تووشى نەخۆشى ئاوله‌ى مه‌يمه‌نى بووە، نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌مه‌نى (37) ساڵه‌ و سيسته‌مى به‌رگرى له‌شى لاوازە، ئێستا‌ نه‌خۆشه‌كه‌مان جياكردۆتەوە لە نەخۆشەکانى و له‌ژێر چاودێریى پزیشکیدایە."

لە بەشێكى ترى نووسينەكەى ئاماژە بەوە دەكات،‌ "به‌دواداچوونمان كردووە بۆ ئەوەى بزانين هيچ ‌به‌ركه‌وتەيەكى تر هەيە، بەڵام تاوەکو ئێستا هيچ حاڵه‌تێكى تر نه‌دۆزرايته‌وه‌."

سەبارەت بەو نەخۆشيە وەزيرى تەندروستى توركيا روونیكردۆتەوە، "ئەم نه‌خۆشيه‌ به ‌به‌ركه‌وتنى جه‌سته‌يى نزيك ده‌گوازرێته‌وه‌، نه‌ك به‌ هه‌ناسه‌دان." 

نەخۆشى ئاوڵه‌ى مه‌يموون له‌ ئه‌فريقياوه‌ سەرى هەڵداوە، نه‌خۆشيه‌كى ده‌گمه‌نه‌ و نيشانه‌كانى تووشبوون بریتییە لە تاو و قڵيشانى پێسته‌ له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاو و ئازارى ماسولكه‌ و ئه‌ستووربوونى غوده‌ ليمفاوييه‌كانە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین