شیعه‌كان بۆ 10 خووله‌ك كاریان به‌ سه‌رۆك كۆماره‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و ئاسته‌نگانه‌ ده‌كات، كه‌ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوءێی عێراق رووبه‌ڕووى به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌بنه‌وه‌، كه‌ یه‌كێك له‌ ئاسته‌نگه‌كان پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌، په‌رله‌مانتارێكى پێشووى ره‌وتی سه‌دریش ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ته‌نیا بۆ 10 خووله‌ك كارى به‌ سه‌رۆك كۆماره‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى مه‌دا له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و ئاسته‌نگانه‌ ده‌كات كه‌ رووبه‌ڕووى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌بنه‌وه‌. یه‌كێك له‌وانه‌ په‌یوه‌ندى به‌ پۆستى سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ هه‌یه‌. راپۆرته‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى جگه‌له‌ كورسییه‌كانى خۆى پێویستى به‌ رازیكردنى 100 په‌رله‌مانتارى تر هه‌یه‌ له‌ كورد، سوننه‌، سه‌ربه‌خۆكان، بۆئه‌وه‌ى دانیشتنى تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار سه‌ربگرێت.

په‌رله‌مانتارێكى كشاوه‌ى سه‌در كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كراوه‌ به‌ مه‌داى راگه‌یاندووه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌سى سه‌رۆك كۆمارى هێنده‌ به‌لاوه‌ گرنگ نییه‌، به‌ڵكو چه‌ند خووله‌كێك پێویستى به‌ سه‌رۆك كۆماره‌. په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ده‌ڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ته‌نیا 10 خوله‌ك پێویستى به‌ سه‌رۆك كۆماره‌، تا ئه‌و كاته‌ى ناوى كه‌سى راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راده‌سپێرێ و ئینجا ده‌كرێت ده‌ستبه‌ردارى خزمه‌ته‌كه‌ى بێت".

مه‌به‌ستى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئه‌وه‌یه‌، به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق پێكهێنانى حكومه‌ت پێویستى به‌ سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌، چونكه‌ په‌رله‌مان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌رۆك كۆمارى هه‌ڵبژێردراویش كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران راده‌سپێرێ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ، ئینجا له‌ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌درێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین