داهاتى نه‌وتى عێراق له‌ مانگى ئایار 11 ملیار دۆلار بوو کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى كه‌ تایبه‌ت به‌ فرۆشتنى نه‌وت، ئاشكراى كرد له‌ مانگى ئایارى رابردوو عێراق 102 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، داهاته‌كه‌یشى 11 ملیار و 477 ملیۆن دۆلار بوو.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30 حوزه‌یرانى 2022  كۆمپانیاى به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق ناسراو به‌ “سۆمۆ” له‌ راگه‌یێندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، عێراق له‌ مانگى ئایارى 102 ملیۆن و 303 هه‌زار و 20 به‌رمیل بووه‌، داهاته‌كه‌یشى 11 ملیار و 447 ملیۆن و 496 هه‌زار دۆلار بووه‌. تێكراى نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش 112 دۆلار و 19 سه‌نت بووه‌.

بڕى هه‌نارده‌كراوى نه‌وت له‌ كێڵگه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق 98 ملیۆن و 946 هه‌زار و 914 به‌رمیل نه‌وت بووه‌، نه‌وتى كه‌ركووكیش به‌ بڕى سێ ملیۆن و دوو هه‌زار و 133 به‌رمیل ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جیهانى توركی كراوه‌.

كۆمپانیاى سۆمۆ باس له‌وه‌یش ده‌كات نه‌وتى عێراق له‌ لایه‌ن 35 كۆمپانیاى بیانى كڕاون. به‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان، عێراق له‌ ماوه‌ى چوار مانگى رابردوودا ژماره‌ى پێوانه‌یى له‌ داهات تۆماركردووه‌. عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ كه‌ رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ ده‌بێته‌وه‌، چونكه‌ له‌ 96% بودجه‌كه‌ له‌ داهاتى نه‌وت دابین ده‌كات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین