هه‌وڵ ده‌درێت هاوپه‌یمانانى سه‌در به‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌ له‌ راپۆرتێكى شیكارى ده‌ڵێ، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ دووپات له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافوقى ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، هاوپه‌یمانه‌ كۆنه‌كانى موقته‌دا سه‌در به‌ "ته‌وافوقى" رازى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29 حوزه‌یرانى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى سۆمه‌رییه‌، پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كات ئایا هاوپه‌یمانانى سه‌در ده‌ستبه‌ردارى زۆرینه‌ ده‌بن؟ مه‌به‌ست له‌و لایه‌نانه‌یش پارتى دیموكراتى كوردستان و هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى "سیاده‌"ى سوننه‌یە، كه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وتى سه‌در هاوپه‌یمانى "رزگاركردنى نیشتیمان"یان پێكهێنابوو. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ڵێ، "وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ زۆر پێشبینى له‌خۆ ناگرێت، به‌ تایبه‌ت ده‌زانرێت كه‌ هه‌ندێك زانیارى دزه‌پێكراو هه‌ن باس له‌ بوونى پێشنیارى سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن كه‌ به‌و دوو هاوپه‌یمانه‌ دراون، به‌ تایبه‌تى پارتى كه‌ خه‌ون به‌ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌بینى".

سۆمه‌رییه‌ نیوز پێشبینى ئه‌وه‌ ده‌كات له‌ دانیشتنى په‌رله‌مان كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دواى جه‌ژنى قوربان "له‌ مانگى داهاتوو" ئه‌نجام بدرێت، هه‌موو شته‌كان یه‌كلایى ببنه‌وه‌، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یش به‌ له‌به‌رچاوگرتنى خواستى هاوڕێیه‌ نوێیه‌كانى "پارتى و سه‌روه‌ریى" ده‌توانێت ئه‌و دانیشتنه‌ به‌ ئاماده‌بوونى 222 په‌رله‌مانتار سه‌ربخات.

له‌دواى 2003 وه‌ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق به‌ پێكهاته‌ى شیعه‌ دراوه‌، له‌دواى هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك حكومه‌ت به‌ ته‌وافوقى پێكهاتووه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى 2021 ره‌وتى سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى كرد، ئه‌مه‌یش لایه‌نه‌كانى ترى شیعه‌ى نیگه‌ران كرد كه‌ داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافوقى ده‌كه‌ن. دواى ئه‌وه‌ى سه‌در له‌ پرۆسه‌ى سیاسى و په‌رله‌مان كشایه‌وه‌، به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌رده‌وامه‌ له‌ بانگه‌شه‌كردن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافوقى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین