بايدن: سزا بەسەر هاوردەكردنى زێڕى رووسى دەسەپێنين عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

جۆ بايدن، سەرۆكى ئەمەريكا رايگەياند، "ئەمەريكا  و وڵاتانى گرووپى حەوت ئامادەكارى دەكەن بۆ قەدەغەكردنى هاوردەى زێڕى رووسى، ئەوەش لە چوارچێوەى نوێترين سزايە كە بەسەر رووسيا دەسەپێندرێت."

ئەمڕۆ يەكشەممە (26/حوزەيرانى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە جۆ بايدن رايگەياند، "گرووپى حەوت سزا بەسەر هاوردەكردنى رێزى رووسى دەسەپێنن، كە مليارەها دۆلارى لە فرۆشتنى زێڕ دەستدەكەوێت."

بەرپرسانى باڵاى ئيدارەى بايدن ئاماژە بەوە دەكەن، "دواى وزە، زێڕ دووەم سەرچاوەى داهاتى رووسيايە، قەدەغەكردنى هاوردەى زێڕ، وادەكات بۆ رووسيا قورس بێت بەشدارى لە بازاڕەكانى جيهان بكات."

كۆمەڵەى حەوت كە پێكهاتوون لە وڵاتانى، ئيتاڵيا، ئەڵمانيا، ئەمەريكا فەڕەنسا، كەنەدا، يابان، بەريتانيا، گفتوگۆ لەسەر رێگرييەكانى هەڵاوسانى جيهانى ئاسانكارى بۆ هاوكارييەكان لە هەموو جيهان دەكەن لە پێناو تێپەڕاندنى قەيرانى هەڵاوسان.

كەرتى وزە و زێڕ دوو سەرچاوەى سەرەكى داهاتى رووسيان، لە دواى هێرشى رووسيا لە (24) شوباتى ئەمساڵ بۆ سەر ئۆكراينا، وڵاتانى ئەمەريكا و ئەوروپا چەندين سزاى ئابووريیان بەسەر رووسیادا سەپاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین