ره‌وتى حیكمه‌ به‌شدارى حكومه‌تى داهاتوو ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌، له‌ راگه‌یێندراوێكدا دووپاتى كرده‌وه‌ ره‌وته‌كه‌ى به‌شدارى حكومه‌تى داهاتوو ناكات و هاوسه‌نگى له‌نێوان هێزه‌كان راده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یرانى 2022 عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "هه‌ڵوێستمان جێگیرە له‌سه‌ر به‌شدارنه‌بوون له‌ حكومه‌تى داهاتوودا، به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رۆڵى نیشتیمانى له‌ نزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و فشاركردن بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خزمه‌تگوزارى نیشتیمانى".

پێشتر له‌ 12 ئه‌م مانگه‌ ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به‌شدارى له‌ حكومه‌ت و پرۆسه‌ى سیاسى ناكات، بۆیه‌ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در 73 په‌رله‌مانتارى ره‌وته‌كه‌ له‌ په‌رله‌مان كشانه‌وه‌.

دواى ره‌وتى سه‌در ره‌وتى حیكمه‌ دووه‌م لایه‌نى شیعه‌ ده‌بێت كه‌ به‌شدارى له‌ حكومه‌تى داهاتوو ناكات. ره‌وتى حیكمه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نه‌سر هاوپه‌یمانى قیواى ده‌وله‌ى پێكهێناوه‌، كه‌ له‌ دوایین هه‌ڵبژاردن ته‌نیا دوو كورسییان هێنا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى ره‌وتى سه‌در ژماره‌ى كورسییه‌كانى بۆ نۆ كورسى به‌رزبووه‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین