پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێشنیازەیاساى پاراستنی مافى ئاژەڵان دەکات

نوچەنێت:

د. ڕێواز فایەق، سەرۆک پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان بۆ دانیشتنى ڕۆژى دووشەممەى داهاتوو و گفتوگۆکردن لەسەر چەند پێشنیازەیاسایەک، لەوانە پاراستنى مافى ئاژەڵان لە هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە (25/حوزەیران/2022) پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، د. ڕێواز فائق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەکات، بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٩)ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی (27-6-2022).

بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان، هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە دانیشتنى ڕۆژى دووشەممە دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و پێشنیازەیاسای (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان)، پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەکات، هەروەها خوێندنەوەى دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەکرێت.

بەرنامەى کارى دانیشتنى ڕۆژى دووشەممەى پەرلەمانى کوردستان:

یەكەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٩٠، ٩١، ٩٣، ٩٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەی (٧٩، ٨٠) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:

1 - پێشنیازەیاسای (سەندیكاى خاوەن پیشە تەندروستییەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 -پێشنیازەیاساكانی (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و (پاراستنی مافی ئاژەڵان).

سێیەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

1 -پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕالی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵەی ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

3 - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی 2008).

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین