خێزانی تووشبووانی ئۆتیزم پڕۆژەیەک بە حکومەت دەدەن
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 23/حوزەیران/2022 فازڵ عومەر (راوێژکاری خۆبەخش) بە نوچەنێتی راگەیاند، رۆژی 20 ی ئەم مانگە لەگەڵ خێزانی خاوەن منداڵی تووشبووی ئۆتیزم سەردانی کوێستان محەمەدی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتییان کردووە، خێزانەکان پڕۆژەیەکیان پێشکەش بە وەزیر کردووە پڕۆژەکە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی ئۆتیزمە.
له هه‌ندێك سه‌نته‌ر راهێنانى منداڵێكى ئۆتیزم به هه‌زار دۆلاره
فازڵ عومەر هەندێک وردەکاریی لەسەر ئەو پڕۆژەیە بە نوچەنێت دا گوتی، "ماڵێکی 24 کاتژمێریی دەبێت بۆ منداڵانی ئۆتیزم، کە بتوانێت لە ڕووی خزمەتگوزاريی بەو منداڵانەی کە تووشبوی ئۆتیزمن ئامادەیی هەبێت، لەو رێگەشەوە باری گوزەرانی ئەو خێزانانە سووکتر دەبێت کە خاوەنی ئەم منداڵانانەن، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە پەراوێز خراون".
ئەو کۆمەڵناسە دووپاتی کردەوە، منداڵانی ئۆتیزم لەو ماڵەدا بە خۆرایی راهێنانیان پێدەکرێت جیاواز لە سەنتەرەکانی تر. فازڵ عومەر گوتیش، "لە ئەنجامی ئەوەی کە کۆمەڵێک سەنتەر و ناوەندی بازرگانی تایبەت بەو منداڵانە دروست بوون کە بەشێکی زۆریان بە رەها قسە ناکەین، بەشێکی زۆریان ئامانجیان بەدەستهێنانی پارەیە لە خانەوادە و خێزانی ئەم منداڵانە، ئەوەندە ئامانجەکەیان چارەسەرکردنی ئەم منداڵانە نییە".
لە بەشێکی تری قسەکانی ئەو کۆمەڵناسە کە پێشتر بەرپرسیارێتی لە حکومەت هەبووە و ئێستا پێی باشە وەک (راوێژکاری خۆبەخش) ناوببرێت، دووپاتی دەکاتەوە کە پڕۆژەکە “پڕۆژەیەکی سەرپێی نییە”، پڕۆژەیەکە دەکرێت لە ئایندەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار بێت تێیدا، بەرنامەى ئەوەیش هەیە هەندێ خەڵکی خێرخواز و سەرمایەدار بێنە ناو ئەم پڕۆژەیەوە".
دەربارەی پڕۆژەکانی حکومەت کە پەیوەندییان بە ئۆتیزمەوە هەبووە، فازڵ عومەر گوتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر هاوبەش بۆ خۆی پەیدا نەکات لەوانە نییە رووماڵی هەموو ئەو کەموکوڕیيانە بکات کە لەبوارە جیاجیاکاندا هەن، من پێموایە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەقەدەر ئەوەی زەمینە بسازێنێ بۆ ئەوەی کە هاوکار و هەماهەنگ بێنە پێشەوە بۆ هاوکاریکردنی ئەم بابەتە بکەن، بۆ نموونە لەم کابینەیە حکومەت کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەوانە کە دەبێت چارەسەر و پشکنین بۆ منداڵانی ئۆتیزم بە خۆڕایی بێت، یەکێکە لەو بڕیارانەی زۆر باشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی پێویستە ناوەندێکی هەبێت بۆ ئەم منداڵانە ئەمە بەتەنیا بەس نییە، نموونەی زۆر وڵاتی پێشکەوتوو هەیە ئەم خێزانانە کۆیان کردووەتەوە، کە نموونەی جوانن دەکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکار بێت، چونکە دەبێت ئەوە راستییەکی رەها بێت کە حکومەت بە تەنیا ناتوانێت هەموو کارەکان جێبەجێ بکات".
لەکۆتايیدا فازڵ عومەر كۆمەڵناس گوتیشی، "پێویستە ئەم هەوڵانە بەردەوام بێت، ئەم هەوڵە لەو جێگەیەدا جێی رێزە کە هەڵقوڵاوی ناخی خێزانەکانە هەڵگری خەمەکەن لە داهاتوودا رەنگە کاریگەری باشی دەبێت، ئێستاش حکومەتی هەرێمی کوردستان کار لەسەر (پی پی) دەکات كە شەراکەتی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەتە، من پێموایە ئەمە دەرفەتێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت حکومەت لەگەڵ کەرتی تایبەت یاخود سەرمایەدار و خێرخوازەکاندا بتوانن شتێکی نموونەیی دروست بکەن بۆ ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە هاوکاری و هەماهەنگی هەموو لایەک هەیە".
له كوردستان سێ ئامارى جیاواز بۆ تووشبووانى ئۆتیزم هه‌یه
ئۆتیزم جۆره نه‌خۆشییه‌كه له ته‌مه‌نى ساوایى منداڵ تا سێ ساڵان ده‌رده‌كه‌وێت. تووشبووى ئه‌و نه‌خۆشییه له‌ڕووى گه‌شه‌ى عه‌قڵى و زه‌ینى و ره‌فتاره‌وه تووشى شڵه‌ژان ده‌بێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لاى نوچه‌نێت هه‌یه، چه‌ند ئامارێك بۆ منداڵانى ئۆتیزم هه‌یه، یه‌كێكیان به‌گوێره‌ى ده‌ستنیشانكردنى حاڵه‌ته‌كه‌یه، دووه‌م ئامار به‌گوێره‌ى ئه‌و منداڵانه‌یه كه مووچه‌یان هه‌یه، سێیه‌میان ئه‌و ئاماره‌یه كه له‌لاى رێكخراوه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه و سێ هه‌زاره، ئه‌وه‌ى له‌لاى وه‌زاره‌تى كاره ته‌نیا هه‌زارێكه، ئه‌وه‌ى له‌لای رێكخراوه‌كانیش هه‌یه به پێنج هه‌زار منداڵ ده‌خه‌ملێنرێت.
سێ سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى حكومى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و نزیكه‌ى 20 سه‌نته‌رى ناحكومیش هه‌یه. له هه‌ندێك له سه‌نته‌ره ناحكومییه‌كان خه‌رجى چاره‌سه‌ر و راهێنانى منداڵانێكى ئۆتیزم ده‌گات به هه‌زار دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment