بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر
نوچەنێت:
بەپێى لێدوانى بەڕێوەبەرى ناحیەى قادر کەرەم، بە مووشەک هێرشکراوەتەسەر کێڵگەى بەرهەمهێنانى گازى کۆرمۆر، دەشڵێت تاوەکو ئێستا دیار نییە چەند مووشەک ئاراستەى ئەو کێڵگەیە کراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (22/حوزەیران/2022) سدیق محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە رووداوى ڕاگەیاند، کاتژمێر (4:45) خولەک بە مووشەک هێرشکرایەسەر کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی کۆرمۆر کە کۆمپانیاى دانا گاز کارى تێدا دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارە و جۆرى مووشەکەکان دیار نییە.
بەپێى زانیارییەکان کەسێک بە هۆى هێرشە مووشەکیەکە بریندارە، هەروەها هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
ئەم هێرشە بۆ سەر کێڵگەى گازى کۆرمۆر لە کاتێکدایە، درەنگانى شەوى سێشەممە (20)ـى حوزەیرانى (2022) لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا دوو مووشەک ئاراستەى هێزەکانى پێشمەرگە لە میحوەرى ناوەران و قەزاى شێخان کرا، دژەتیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێرشەکە لەلایەن "میلیشیا لەیاسابەدەرەکانەوە" ئەنجامدراوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment