پارتی و یه‌كێتیی تا ئێستا له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن ناكۆكن
نوچه‌نێت: چنار خۆشناو
ماوه‌یه‌كه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌گه‌ڕ و یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی ئه‌و هه‌وڵانه، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردن و پشێوازی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوو له‌و كێشانه‌ن، كه تا ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، له‌سه‌ری ڕێكنكهوتوون.
ئارێز عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت، كه ڕۆژی (13/حوزه‌یران/2022) بڵاوكراته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ههڵبژاردندانی په‌رله‌مانی كوردستاندان، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و گوتی: سێ مه‌رجییان هه‌یە و ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ مه‌رجه جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا یه‌كێتیی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه، له باره‌ی مه‌رجه‌كانیشه‌وه گوتی، "مه‌رجی یه‌كه‌م دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە، بەشێوەیەک کە هەرێمی کوردستان یەک بازنە نەبێت، لایەنی کەم بکرێت بە چوار بازنە، بۆ ئەوەی دادپەروەریی له نوێنەرایەتیكردنی هەموو پارێزگا و ناوچەکان دابین بکرێت، مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه، ئێمە دەمانەوێت لیستی دەنگدەران و تۆماری دەنگدەران پاک بکرێتەوە، ئەگەر پێش رانەگەین پاک بکرێتەوە، داوامان کردووە، كار به لیستی تۆماری دەنگدەرانی دواین هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکرێت، مه‌رجی سێیه‌میش له باره‌ی پێكهاته‌كانه، ئێمە کێشەمان له ژمارەی ئەو کەسانە نیە کە نوێنەرایەتی پێکهاتەکان دەکه‌ن، بەڵام له لایه‌ك دەبێت ئەو پێکهاتانە نوێنەرەکانییان نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی خۆیان بن، لەلایەکیتریشهوه مایەی لێکتر نزیککردنەوەی لایەنە سەرەکییەکانی کوردستان بن، نەک مایەی لێکترازان، تێبینەکانی ئێمە لەسەر هەڵبژاردن ئەوەیە، ئەگینا بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ هەڵبژاردنین و تا هەڵبژاردنیش زووتر بکرێت، ئێمە بە باشتری دەزانین".
خه‌سره‌و گۆران ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی دەزگاى هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پارتی له ئێستادا له‌گه‌ڵ ده‌ستكاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن نییه و ئاساییه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی كه‌م ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، بۆیه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێ دا، پارتی لاری له‌وه نییه، كه له داهاتوودا یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مووار بكرێته‌وه، ئه‌وه‌یشی گوت، "پارتی له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ییه و له‌گه‌ڵ فره بازنه‌یی نین".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه، كه له نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبووبن، به بڕوای ئه‌و، "نه‌وه‌ی نوێ نه له به‌ره‌ی یه‌كێتییه له دژی پارتی، نه له به‌ره‌ی پارتییه له دژی یه‌كێتیی، گۆڕان و لایه‌نه‌كانی تریش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌ن، بۆ نموونه لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یه‌ك بازنه‌یی بێت، لایه‌نێكیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن فره‌بازنه‌یی بێت، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به زووترین كات هه‌ڵبژاردن بكرێت، چه‌ند لایه‌نێكی تر ده‌یانه‌وێت كه‌مێك دوا بخرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتیی ئه‌وه‌یشی گوت، "پارتی لە پێناو کوردستان، لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان، پارتی هەردەم ئامادە بووە قوربانی بدات".
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی (24/شوبات/2022) سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژی (1/تشرینی یه‌كه‌م/2022)ی وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ندین دیدار له نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان و نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامدراوه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment