سه‌در ده‌چێته‌ حه‌ج و پێشوازى له‌ هیچ لایه‌نێك ناكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، موقته‌دا خۆى گۆشه‌گیر كردووه‌ و پێشوازى له‌ هیچ لایه‌نێك ناكات و به‌نیازه‌ حه‌ج بكات. هه‌ر به‌م هۆكاره‌یش كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى نه‌كراوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19 حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌دوایین هه‌ڵوێستى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ده‌كات و دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، كه‌ سه‌در به‌ ته‌واوى خۆى گۆشه‌گیر كردووه‌، به‌ نیاز نییه‌ له‌ ئێستادا بگه‌ڕێته‌وه‌ ناو پرۆسه‌ى سیاسى.

وه‌ك رۆژنامه‌كه‌ باسى كردووه‌، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌ دوو رۆژى رابردوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ هه‌ولێر بكرێت، به‌ به‌شداربوونى پارتى و ره‌وتى سه‌در و سوننه‌كانى هاوپه‌یمانى سه‌روه‌ریى، به‌ڵام به‌ هۆى به‌شدارنه‌بوونى سه‌دره‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ نه‌كراوه‌. ده‌گوترێت هه‌ڵوێستى پارتى و سوننه‌كانیش له‌باره‌ى بارودۆخى ئێستا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ وه‌ستاوه‌، چونكه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ پاشگه‌زكردنه‌وه‌ى سه‌در.

به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌ییه‌ك نییه‌ كه‌ سه‌در پاشگه‌ز بێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌، سه‌در بۆ به‌شداربوونى له‌ پرۆسه‌ى سیاسى له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانى خۆى سووره‌.

ره‌وتى سه‌در له‌دوایین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق 73 كورسى هێنا، ئه‌و ره‌وته‌ داوا ده‌كات حكومه‌تى زۆرینه‌ پێكبهێنرێت، كه‌چى لایه‌نه‌كانى تر داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تى ته‌وافوقى پێكبهێنرێت، ئه‌مه‌یش ناكۆكى سیاسى سه‌در و سوننه‌كانى توندتر كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین