تورکیا: فینلەندا و سوید به‌مشێوه‌يه‌ ناتوانن ببنە ئەندامى ناتۆ تورکیە

نوچەنێت:

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاند، "سوید و فینلەندا بەمشێوەیە ناتوانن ببنە ئەندامی ناتۆ، بەڵكو پێویستە بە بنەماكانی ناتۆ پابەند بن."

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (18/ حوزه‌يران /2022) مالپه‌رى (خەبەر تورك) بڵاويكرده‌وه‌ ئیبراهیم كاڵن رایگەیاند "ناتۆ رێخراوێكى ئاسايشى‌ زۆر گرينگه‌، ئه‌م دوو وڵاته‌ى كه‌ ده‌يانه‌وێ بێنه‌ ناو ناتۆ پێويسته‌ بە بنەماكانی پابەندبن، هەموو هەنگاوێكیش بنێنن بۆ ئه‌وه‌ى نيگه‌رانيه‌كانمان كه‌م بێتەوە، چونكە ئەگەر وانەكەن پڕۆسەكە بەرەوپێش ناچێت و ناتوانن ببنە ئەندامی ناتۆ."

 سەبارەت بە هەڵكردن و بەزركردنەوەی وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلال و ئاڵای پارتی كرێكارانی كوردستان لەو دوو وڵاتە، كاڵن گوتی، "هه‌ردوو وڵات به‌ شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ به زارەكی‌ ئاگاداركراینەوە، كە به‌مشێوه‌يه‌ ئەندامبوونیان لە ناتۆ مەعقووڵ نیيه‌. " 

سەبارەت بەو دیمانەنانەی لە میدیاکان بڵاوكرایەوە، ئانا ليندا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سوید  لە روونكردنه‌وه‌يه‌كدا گوتى، "كۆمپانيايه‌كى خراپ ئه‌م كاره‌ى كردووه‌، ئه‌مه‌ به‌ شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ ‌ مه‌به‌ستیەتی سوید نەبێتە ئەندامی ناتۆ، سويد  زۆر ده‌مێكه‌ په‌كه‌كه‌ى به‌ رێکخراوێكى تيرۆرستى داناوه‌ و ئيدانه‌ى هه‌موو جۆره‌ تيرۆرێك ده‌كەین، هەروەها رێكاری پێویستمان بەرانبەر ئەو چالاكییە گرتۆتەبەر." 

لە چەند رۆژی رابردوو گرووپێك لە سوید وێنەی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بەرزكردۆتەوە، ئەو هەنگاوەش بووە هۆی توڕەبوونی دەسەڵاتدارانی توركیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین