مسته‌فا كازمى: حكومه‌ت پێویستى بە بودجه‌یە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق پێویستى به‌ بودجه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستى زانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتى له‌به‌رانبه‌ر گه‌ل و نیشتمان هه‌ڵبگرن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2022 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسى له‌ بارودۆخى ئێستاى عێراق كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بكرێت، چونكه‌ حكومه‌ت پێویستى به‌ بودجه‌ هه‌یه‌. 

كازمى گوتى، "من ناچمه‌ ناو بابه‌تى سیاسى، به‌ڵام پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌ ئاست گه‌ل و نیشتمان له‌ئه‌ستۆ بگرن". دواتر كازمى له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "وڵات به‌رگه‌ ناگرێت، حكومه‌تیش به‌ هه‌موو كۆششه‌كانى كار ده‌كات، به‌ڵام پێویستى به‌ بودجه‌ و سه‌قامگیریى هه‌یه‌".

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام درا، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هاتووه‌، حكومه‌تى كازمیش وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتى دانانى بودجه‌ى نییه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین