له‌سه‌ر ئاشكرابوونى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌كان 15 فه‌رمانبه‌ر سزا ده‌درێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌سه‌ر ئاشكرابوونى پرسیارى تاقیكردنه‌وه‌ى بیركارى پۆلى سێى ناوه‌ندى لە عێراق، 15 فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌ى ره‌سافه‌ له‌ به‌غدا له‌ ئه‌ركه‌كانیان دوورخرانه‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2022 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عه‌لى حه‌مید وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى عێراق بڕیارى داوه‌، بۆ ماوه‌ى مانگێك 15 فه‌رمانبه‌رى په‌روه‌رده‌ى گشتى ره‌سافه‌ 2 له‌ كاره‌كانیان دوور بخرێنه‌وه‌ و بخرێنه‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌. له‌ نووسراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌گوێره‌ى ماده‌ى 17ى یاساى رێكارى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت ژماره‌ 14ى هه‌مواركراوى 1991 دراوه‌.

رۆژى دووى ئه‌م مانگه‌ كاتێك تاقیكردنه‌وه‌ى ماده‌ى بیركارى پۆلى سێیه‌مى ناوه‌ندى بوو له‌ عێراق، ده‌ركه‌وت پرسیاره‌كان ئاشكرا كراون، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌فرۆشرێن. بۆیه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ بڕیارى دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ى دا و مسته‌فا كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى تووشى ره‌خنه‌ بووه‌وه‌، بۆیه‌ داواى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى وردى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین