كازمى به‌ ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مه‌شعان جبوورى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، له‌ تویتێكدا به‌ كورتى باسى له‌ سیناریۆى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در كردووه‌ و گوتوویه‌تى، "كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌، په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ئینجا رۆیشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ ساڵى داهاتوو".

شه‌وى رابردوو 12ى حوزه‌یرانى 2022 محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان واژۆى له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در كرد. كه‌ له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در به‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیان دا بوو. 

مه‌شعان جبوورى سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارى پێشوو له‌ تویتێكدا باس له‌ سیناریۆى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى سه‌در ده‌كات و ده‌ڵێ، "كازمى و حكومه‌ته‌كه‌ى ده‌مێنێته‌وه‌،  په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌ و ئینجا رۆیشتن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ ساڵى داهاتوو".

له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه‌چى تا ئێستا لایه‌نه‌ براوه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارو  پێكهێنانى حكومه‌ت رێكنه‌كه‌وتوون.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین