ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ئاشکراى دەکات، ئافرەتێکى تەمەن (26) ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە هەولێر کوژرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە،  هێزەکانى پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی (ئاری)، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (جوان عزیز حسن) تەمەن (٣٨) ساڵ لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بەناوی (ع. خ.) کوژراوە.

پۆلیسى هەولێر، سەبارەت بە هۆکارى رووداوەکە، هەروەک لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەى پێکردووە، پیاوە "لەسەر کێشەیەکی خێزانی" هاوسەرەکەى کوشتووە.

لەڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، "تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و لە کاتی ئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی بکەری تاوانەکە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین