رۆشنبیرانى توركیا دژ بە حكومەتى وڵاتەكەیان دەوەستنەوە تورکیە

نوچەنێت:

لە راگەیێندراوێكدا دژ بە دەستگیركردنى (21) رۆژنامەنووس، نووسەران و رۆژنامەنووسانى توركیا، دژ بە فشارەكانى حكومەتى وڵاتەكەیان لە سەر رۆژنامەنووسان دەوەستنەوە و داوا دەكەن بەرەنگارى بێدەنگكردنى دەزگاكانى رایگەیاندن دەبنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (12/حوزەیران 2022) ماڵپەڕى (ئەحوالى توركى) بڵاویكردەوە، دواى دەستگیركردنى (21) رۆژنامەنووس، ژماریەك رۆژنامەنووس و رۆشنبیرى توركیا لە راگەیێندراوێك دژ بەو كارەى حكومەتى توركیا وەستانەوە، لە بەشێكى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، "لەگەڵ نزیكبوونەوەى هەڵبژاردنەكان پارتى داد و گەشەپێدان بزووتنەوەى نەوتەوەیى هاوپەیمانى فشارەكانیان بەتایبەت بۆ سەر رۆژنامەنووسانى كورد  زیاد كردووە."

لە بەشێكى ئەو راگەیێندراوە هاتووە، "دەستگیركردن و هەڵكوتانە سەر ماڵى رۆژنامەنووسان و قۆڵبەستكردنیان بۆ چەندین كاتژمێر جگە لە پێشێلكردنى ئازادى رۆژنامەگەرى پێشێلكردنى مافە بنەڕەتییەكانى مرۆڤە."

سەبارەت بە هۆكارى دەستگیركردنیان هیچ شتێك بە پارێزەرەكانیان رانەگەیێندراوە، بەڵام دواتر رادیۆى توركیا بڵاویكردەوە هۆكارى دەستگیركردانیان كاركردن بووە لە كەناڵى (ستیرك و كەناڵى میدیا و خەبەر) كە چەند كەناڵێكى كوردین و بارەگاكانیان لە ئەوروپایە، حكومەتى توركیا بە هاوسۆز لەگەڵ هێزە كوردییەكان تۆمەتباریان دەكەن.

ئەو رۆژنامەنووسانە رایگەیاندووە، "دەسەڵاتى تۆتالیتارى دژایەتى ئەو كەسانە دەکات کە وەك ئەوان بیرناكەنەوە، ئەو كەسانەى شێوازى مامەڵەى توركیایان ڕوونكردۆتەوە، ئامانجیش لەو بەربەستانە، رێگرییە لە گەیاندنى زانیارى و هەواڵى پێشێلكردنەكانى مافەكانى مرۆڤ و سەرپێچى هەڵبژاردنەكان بۆ ناوچە كوردییەكان."

لە بەشێكى ترى راگەیێندراوەكەدا هاتووە، "ئۆپۆزیسیۆن و كۆمەڵەى مەدەنى بەرانبەر ئەو جۆرە فشارانە بێدەنگن و ئەو پێشێلكاریانەى بەرانبەر كورد پشتگوێ دەخەن."

لە هەفتەى رابردوو لە پارێزگاى دیاربەكر، باشوورى رۆژهەڵاتى توركیا (21) رۆژنامەنووس لە ناوچە كوردییەكان دەستگیركران.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین