فينلەندا ڕەتیدەكاتەوە ئەندامانی بزووتنەوەی خزمەت ڕادەستی توركیا بكاتەوە تورکیە

نوچەنێت:

حكومەتی فینلەندا ڕەتیكردەوە لەپێناو ئەندامبوون لە هاوپەیمانی ناتۆ، ئەندامانی بزووتنەوەی خزمەتی فەتحوڵا گولەن و پەكەكە رادەستی توركیا بكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (11/حوزەیران 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە دوای ئەوەی فینلەندا داوایەكی لە توركیاوە ئاراستەكرا بۆ رادەستكردنەوەی چەندین ئەندامی بزوتنەوەی خزمەت و پارتی كرێكارانی كوردستان، حكومەتی فینلەندا داواكەی ئەنقەرەی ڕەتكردەوە. 

لەسەرەتای ئەو مانگە ئەنقەرە (10) داواكاری ئاڕاستەی فینلەندا كرد، حكومەتی ئەو وڵاتەش رەزامەندی لەسەر حەوت داوای دەربڕی، سێ داواشی رەتكردنەوە.

هەریەك لە سوید و فینلەندا بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ داواكانی توركیایان وەرگرتووە، بەڵام تا ئێستا رەزامەندییان لەسەر هەندێك لە داخوازییەكانی ئەنقەرە دەرنەبڕیووە.

لەدوای هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا ئەو دوو وڵاتە داوایان كرد ببن بە ئەندامی رێكخراوی ناتۆ، بەڵام لە یەكەم هەنگاویان حكومەتی توركیا ڤیتۆی لە دژ بەكار هێنان، تا ئێستا نەگەیشتینە رێككەوتن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین