د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا : هێشتا دۆسیه‌ى كه‌وتى مووسڵ دانه‌خراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "هێشتا دۆسیه‌ى كه‌وتنى مووسڵ دانه‌خراوه‌ و كراوه‌یه‌" شاخه‌وان عه‌بدوڵا باس له‌وه‌یش ده‌كات بێ لێپرسینه‌وه‌ تا ئێستا زۆربه‌ى تاوانبارانى دۆسیه‌كه‌ سه‌ربه‌ستن و نەگیراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى حوزه‌یران جێگرى دووه‌مى په‌رله‌مانى عێراق راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌ بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنى شارى مووسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌. 

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه‌ زۆرینه‌ى تاوانباران تا ئێستا بێ لێپرسینه‌وه‌ و سزا سه‌ربستن، ئێمه‌ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى راسپارده‌ى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌کەى په‌رله‌مان كارا بكه‌ین كه‌ دواى رووداوه‌كانى مووسڵ له‌ ساڵى 2014 پێكهاتبوو، بۆیه‌ ئه‌م دۆسیه‌یه‌ كراوه‌یه‌ و دانه‌خراوه‌". 

له‌ 10ى حوزه‌یرانى ساڵى 2014 رێكخراوى تیرۆریستى داعش شارى مووسڵى داگیركرد. ئه‌و كات  نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بوو، هێزه‌ عێراقیه‌كانیان هیچ به‌رگرییان نه‌كرد، له‌ ئه‌نجامى ئه‌و داگیركارییه‌كه‌ش زیاتر له‌ ملیۆنێك كه‌س ئاواره‌ بوو، خه‌ڵكێكى زۆریش بوونه‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین