تورکیا ده‌یەوێ پلانى ڕێڕەوى دانه‌وێڵه‌ له‌ دەریاى ڕەش جێبه‌جێ بکات شیکاری ئابوری

نوچەنێت:

هەشتى حوزه‌يران سێرگى لاڤرۆڤ، وەزيرى دەرەوەى رووسيا سەردانى توركياى كرد و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ وەزيرى دەرەوەى ئەو وڵاتە كۆبوونەوە، لەدواى كۆبوونەوەكە لە كۆنگريەكى رۆژنامەوانيدا ناوەڕۆکى گفتوگۆکیانیان خستەڕوو.

لە وەڵامى پرسيارى رۆژنامەنووسێك سەبارەت بە كردنەوەى ڕێڕەوێک لە دەرياى ڕەش بۆ هاوردکرجنى دانەوێڵەى ئۆکراینا مەلوود چاوشئۆغلۆ  رايگەياند"بە بۆچوونى من ئه‌م پلانه‌ جێبه‌جێ دەكرێت"، هەروەها سێرگى لاڤرۆڤ دەڵێت، " ئێمه‌ پبەڵێنمانداوە ئه‌م به‌نده‌رانه‌ كراوه‌بن، بەڵام دەبێ مينه‌كانى ئۆكرانيا پاك بكرێته‌وه،‌ ئێمه‌ش هێزى سه‌ربازى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌كار ناهێنين."

سەبارەت بە هەڕەشەکانى تورکیا لە باکوورى سووریا بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن دژى هێزە کوردییەکان، وەزبرى دەرەوەى توركيا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "نابێت كورده‌كانى سوريا  لەگەڵ پەکەکە و یەپەگە به‌يه‌ك چاو سه‌ير بكرێن، ئه‌م گرووپانه‌ ئه‌مه‌ريكا و چه‌ند ولاتێك يارمه‌تييان ده‌ده‌ن،  هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌شە رازينه‌بووين سويده‌ و فينله‌ندا ببنە ئەندامى ناتۆ." لەبەرامبەردا، ڕووسیا لەسەر زارى وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى، تورکیا بە دۆستى نزیکى خۆى ناودەبات دە دەشڵێت، "ئەو هەڕەشانەى لە سنوورى سووریا نیگەران کردووە، بە جددى وه‌ريده‌گرين." 

هاوکات لەسەر دۆخى سووريا و ليبيا، وەزیرانى دەرەوەى تورکیا و ڕووسیا، ئاماژەیان بەوەکرد، ئه‌گه‌ر لە بيروبۆچوونەکان جياوازيان هه‌بێت، بەڵام هەردوولامان پێکەوە کارمان کردووە، هەردوولاش  جەختیان له‌سه‌ر پاراستنى خاکى سووريا كردەوە، كە پێويستە رێگه‌ بە رێکخراوە کوردییەکان نەدرێت لەم ناوچانە کار بکەن. 

نێوەندگیریى تورکیا لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغلوو دەڵێت، "دواى تێپه‌ربوونى سێ مانگ و نيو به‌سه‌ر جەنگى ڕووسیا و ئۆکراینا،  ژماره‌ى قوربانيان له‌زياد بووندايه‌، له‌ ده‌ستپێکى ئه‌م جەنگەوە هه‌ولێكى زۆرمان دا بۆ كۆتاييهێنان به‌م جەنگە و به‌رده‌وایش ده‌بين لە هه‌وڵه‌كانمان بۆ راگرتنى ئەم جەنگە." 

لەبەشێكى ترى قسەكانى وەزيرى دەرەوەى توركيا گوتى، "ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانى ئێمه‌ ئاماده‌ين جێبەجێى بكەين،  ئێمه‌ هێشتا ئه‌م نێوەندگيرييە ده‌پارێزين، چونكە كۆتايى هێنان به‌م جەنگە له‌ رێگه‌ى گفتوگۆوه‌ بۆ مرۆڤايه‌تى گرينگه‌، ئه‌مه‌شمان به‌روونى له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ با‌س كرد، هيوادارم له‌م كۆتاييانه‌دا گفتوگۆكان له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌تانه‌وه‌ ببيته‌ زه‌مينه‌يه‌كى گرينگ، تورکیاش ئامادەى هەموو هاوکارییەکە." 

تورکیا پێیوایە چارەسەرکردنى کێشەى ڕووسیا و ئۆکراینا پێویستى بە میکانیزمێکى دیپلۆماسى هەیە نەک سۆزدارى، هەروەک وەزیرى دەرەوەى تورکیا دەڵێت، "نامانه‌وێت رووسيا يان ئۆكرانيا رازى بكه‌ين، لەوانەیە هەردوولا لە مامەڵەى ئێمە ڕازى نەبن، به‌لام ئێمه‌ هاوسه‌نگيه‌كى سياسى پەيڕەو دەكەين، به‌راست ده‌ڵيێن راست و به‌هه‌ڵه‌ش ده‌ڵێين هه‌ڵه‌، هەڵوێستيشمان بەرانبەر هێرشەكانى رووسيا بۆ سەر ئۆكراينا هەبووە، بەڕوونيش رەخنەمان لە مامەڵەى مۆسكۆ گرتووە."

ڕێڕەوى دانەویڵە لە نێوان ڕووسيا و ئۆكرانيا

سەبارەت بە پلانى رەوانەكردنى دانەوێڵەى ئۆكراينا بۆ دەرەوە لە ڕێگەى تورکیاوە، چاوشئۆغلۆ روونيكردەوە، "لئۆكرانيا و رووسيا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى کە رەوانەى دەرەوەى وڵاتانى دەکەن هەندێ بەربەستى لەپێشە، بەڵام ئێستا لەنێوان يه‌كيتى ئه‌وروپا و رووسيا و توركيا و ئۆكرانيا، پلان و ميكانيزمێک‌ له‌نێوانياندا هه‌يه‌ بۆ ئەم پرسە، پێمانوایە دەکرێ بخرێتەبوارى جێبەجێكردنەوە، هەروەها‌ پێويسته‌ ڕووسیا و ئۆکراینا به‌و پلانه‌ رازى بن، وەك توركيا ده‌توانين له‌ ئيسته‌نبۆل پلانەكە جێبه‌جێ بكرێت، چونكە هه‌موو دونيا پێويستى به‌م به‌رهه‌مەى ئەو دوو وڵاتە هەيە، دەبێ کاریش بکرێ بۆ نەهێشتنى بەربەستەکان و ئاماده‌كارييه‌كان ته‌واو بكرێ."

ئاسايكردنەوەى پەيوەندییەکانى توركيا و ئەرمينيا

چاوشۆغلۆ ئاشکراى دەکات، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چەند وڵاتێک بەرەو ئاساییبونەوە دەچیت و دەشڵێت، "لەگەڵ ئەرمینیا هەوڵى ئاساييبكردنه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانمان دەدەین،  لەو بارەيەوە سوپاسى هاوكارييەكانى روووسيا ده‌كه‌ين، هەروەك چۆن بڕیارمانداوە لە ئه‌فغانستان و له‌ ئاسياى ناوەڕاست كارى هاوبەش پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ين و‌ به‌ردەوامى بە گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ بدەين."

توركيا بە پێويستى دەزانێت ديدارەكانى لەگەڵ و رووسيا بەردەوام بێت، بۆ ئەوەى گفتوگۆى زياتر لەسەر ئەو بابەتانە بكەن، لەبەرانبەر ئەو سەردانەش ئۆغلۆ سوپاى وەزيرى دەرەوەى رووسياى كرد.

ڕووسیا و تورکیا پەیوەندییەکان فراوانتر دەکەن

لە درێژەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا لە توركيا سێرگى لاڤرۆڤ رايگەياند، "كۆبوونه‌وه‌يه‌كى گرنگیمان ئەنجام دا، هه‌ردوولامان جەختمان لە فراوانکردنى پەیوەندییەکان کردەوە، بڕیاریماند قه‌باره‌ى بازرگانى نێوانمان بۆ دوو ئه‌وه‌نده‌ به‌رزده‌كه‌ينه‌وه‌، لە ماوەى ساڵێكدا (14) مليار دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌، له‌بوارى دروستكردنى وزه‌ش به‌رده‌وام دەبين، چونكە ئامانجى ئێمه‌ زۆر روونه‌، ئه‌گه‌ر ئۆكرانيا ئاماده‌بێت بۆ كردنەوەى بەندەرەكان ئێمه‌ش ئاماده‌ين لە پرسى ڕێڕەوەى دانەوێڵە، له‌گه‌ڵ توركيا به‌ درێژى گفتوگۆمان لەسەرى كردووە، بۆيە له‌مەدا كێشه‌يه‌ك يان به‌ربه‌ستێكى وا‌ نابینم، هەروەک پۆتین روونكردنه‌وەى لەسەردا، له‌باره‌ى كرانه‌وه‌ى ئه‌و به‌نده‌رانه‌ په‌يمانمان داوە، كە ئه‌گه‌ر ئۆكرانيا مينه‌كان هەڵگرێتەوە ئێمه‌ش هێزى سه‌ربازى له‌م بابه‌ته‌ به‌كار ناهێنين." 

وەزيرى دەرەوەى رووسيا روونيشیكردەوە، "پێش ئێستا به‌رهه‌مه‌ كشتو‌كاڵييه‌كانمان لە تورکیاوە هەناردە دەكرد، رووسيا ئه‌وه‌ى پێويست بوو هه‌نگاوه‌ى بۆ ناوە، ئەو ئەركانەى لە ئەستۆمان بوو جێبەجێمان كرد، بۆ كردنه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كان و بۆ پاراستنى ئاسايشى  ئەو ناوچانە ئامادەين له‌گه‌ڵ توركيا پێكەوە كار بكەين، پلانەکەى‌ ئيسته‌نبۆل زۆر گرينگن، بەڵام بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه‌ش ده‌بێت ئۆكراينا به‌نده‌ره‌كانى خۆى  له‌مينه‌كان پاك بكاتەوە، بۆ ئەوەى  كه‌شتيه‌كان به‌ ئاسايى پێيدا تێپەڕن." 

ڕووسیا: نیگەرانییەکانى تورکیا به‌گرينگییه‌وه‌ سه‌ير ده‌كه‌ين

سەبارەت بە دۆخى سوورياش وەزيرى دەرەوەى رووسيا دەڵێـت، "چه‌ند جارێ: كۆبونه‌وه‌مان له‌سه‌ر بابه‌تى سووريا كردووە، له‌ ساڵى 2019 کارامانکرد كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌م گرووپانە، به‌ڵام هه‌موو ئێمه‌ به کردار چاودێرى بارودۆخى سووریا ده‌كه‌ين، هەروەها نيگه‌رانيه‌كانى توركيا و ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ى له‌سنوره‌كانى سووريا دەكرێتەسەر بەجددى وه‌رده‌گرين، چونکە هاوشێوه‌ى تورکیا هه‌ندێك هه‌ره‌شه‌ له ‌سنوره‌كانى  رووسيا بۆ سه‌ر وڵاتەکەمان هه‌يه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین