سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ شاندێكی سەناتی فەرەنسا کۆبووەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (نۆى حوزەیران/2020) سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی كۆمیتەی دۆستایەتیی فه‌ره‌نسا ـ عیراق لە سەناتی فەرەنسا بە سەرۆكایەتیی نیكۆل نورانتۆن و ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمیتەكە و كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەییندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکدا، شاندێكی كۆمیتەی دۆستایەتیی فه‌ره‌نسا ـ عیراق، "بۆ هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە و ڕێز و پێزانینیان بۆ قوربانییەكانی پێشمەرگە و ڕۆڵیان لە تێكشكاندنی داعشدا نیشان دا، هەروەها دووپاتیان كردەوە كە فەرەنسا بە بایەخەوە لە دۆستایەتیی خۆى لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان دەڕوانێت و خوازیاره لە هەموو بوارەكاندا برەو بە پەیوەندییەكانی له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان بدات."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "سوپاس و پێزانینی هەرێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی سەربازی و مرۆیى و سیاسیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان و عیراق دووپات كردەوە، هەروەها ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا كرد."
هەروەها ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، "له‌باره‌ى دۆخى عیراقیشه‌وه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عیراقه و ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و فه‌ره‌نسا به‌تایبه‌تى له یارمه‌تیدانى عیراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد."
دوایین پیشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیی عیراق، دۆخی ناوچەی شەنگال و ناوچەكانی مادەی سەد و چلی دەستوور، مەترسیی تیرۆر، كردەوە و هەڕەشەكانی داعش، دۆخی سووریا و ناوچەكە بە گشتی چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment