چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌چێته‌ دانیشتنى په‌رله‌مان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

عه‌باس زاملى سه‌رۆكى فراكسیۆنى فه‌تح ئاشكراى كرد، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ده‌چێته‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان و ده‌نگ به‌ یاساى ئاسایشى خۆراك ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2022 زاملى لێدوانى بۆ سۆمه‌ریه‌ نیوز داوه‌ و له‌ لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "له‌ رۆژانى رابردوودا مشتومڕى چڕ كراوه‌ بۆ پێگه‌یاندنى یاساى ئاسایشى خۆراك، نوێنه‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیش چوونه‌ لیژنه‌ى دارایى له‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار بوون"

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى عه‌باس زاملى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان ده‌چنه‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان و ده‌نگیش به‌ یاساكه‌ ده‌ده‌ن.

ماوه‌ى دوو مانگه‌ مشتومڕێكى زۆر له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى پاڵپشتى فریاگوزارى ئاسایشى خۆراك و گه‌شه‌پێدان ده‌كرێت، ره‌وتى سه‌در له‌گه‌ڵ یاساكه‌یه‌ و كه‌چى پێشتر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ دژى یاساكه‌ بوو.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ په‌رله‌مانى عێراق، پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ یاساى ئاسایشى خۆراك به‌ڕێوه‌ بچێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین