رێبوار هادى: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆى نییه وه‌رزى یاسادانان درێژ بكاته‌وه
چنار خۆشناو -تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حه‌وتى حوزه‌یرانى 2022 ته‌نیا دوو رۆژ بۆ وه‌رزى یه‌كه‌مى یاسادانان خولى په‌رله‌مان له "نۆى حوزه‌یران" ته‌واو ده‌بێت، بێ ئه‌وه‌ى له‌م وه‌رزه‌دا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، یانیش حكومه‌ت پێكبهێرێت و بودجه په‌سه‌ند بكرێت.
له مانگى رابردوو وه‌رزى یه‌كه‌مى یاسادانان له په‌رله‌مان كۆتایى هات، به‌ڵام بۆ چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك له‌وانه یاساى ئاسایشى خۆراك و یاساى به تاوانناساندنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل وه‌رزه‌كه‌ى په‌رله‌مان درێژ كرایه‌وه.
له وه‌رزى یه‌كه‌م په‌رله‌مان ته‌نیا 11 دانیشتنى كردووه
رێبوار هادى په‌رله‌مانتارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌تیكرده‌وه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان جارێكى تر بتوانێت ئه‌م وه‌رزه درێژ بكاته‌وه.
رێبوار هادى گوتى، "به‌گوێره‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان دواى هه‌ر چوار مانگێگ پشووى یاسادانان ده‌ستپێده‌كات، بەپێی ماده‌ى 57 و 58ى په‌یڕه‌وه‌كه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌توانێ وه‌رزه‌كه درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ یه‌ك مانگه" دواى ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه رێبوارى هادى باسى له‌م وه‌رزه كرد و گوتى، "ئه‌م وه‌رزه له نۆى مانگى رابردوو كۆتایى ده‌هات، چونكه یه‌كه‌م دانیشتن له نۆى مانگى یه‌ك (كانوونى دووه‌م) بوو، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان مانگێك وه‌رزه‌كه‌ى درێژكرده‌وه، ئه‌م جاره له ده‌سه‌ڵاتى نییه پشووى یاسادانان درێژ بكاته‌وه، جا به هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، بۆیه به ناچاریى ده‌چینه پشووى په‌رله‌مانه‌وه".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌م په‌رله‌مانتاره دووپاتى كرده‌وه، په‌رله‌مان ته‌نیا له حاڵه‌تێكى زۆر پێویست نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانێ له پشوودا دانیشتنێك رێكبخات، ته‌نیا بۆ بارودۆخى له ناكاو نه‌بێت كه ئه‌ویش ده‌بێت به كارنامه‌یه‌كى دیاریكراو بێت.
خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 هاته كایه‌وه. یه‌كه‌م دانیشتنى خۆى له یه‌كى كانوونى دووه‌مى 2022 ئه‌نجام داوه. تا ئێستا 10 دانیشتنى كردووه، بڕیاره سبه‌ى دانیشتنێكى تریش ئه‌نجام بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment