به‌ هۆى خۆڵبارین گه‌نجێك گیانى له‌ده‌ست دا کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌رپرسى راگه‌یاندنى فه‌رمانگه‌ى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ دهۆك رایگه‌یاند، گه‌نجێكى ئێزیدى به‌ ناوى حامد حه‌ما به‌هۆى ره‌شه‌با و خۆڵبارین له‌ كه‌مپى مام ره‌شانى رۆژهه‌ڵاتى دهۆك گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

كاروان زه‌كى به‌رپرسى راگه‌یاندنى كۆچ و كۆچبه‌ران له‌ دهۆك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یران به‌ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى راگه‌یاندووه‌، به‌هۆى ره‌شه‌با و خۆڵبارینه‌وه‌ گه‌نجێكى ئاواره‌ له‌ كه‌مپى مام ره‌شان گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

كاروان زه‌كى باسى له‌وه‌ كردووه‌، گێژه‌لووه‌كه‌كى به‌هێز له‌ كه‌مپه‌كه‌ى داوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ پلێتى سه‌ر كابینه‌یەک فڕیوە به‌ر سه‌رى گه‌نجێك كه‌وتووه‌، به‌ ناوى حامد حه‌ما كه‌ خه‌ڵكى شنگاله‌، ده‌ستبه‌جێ گیانى له‌ده‌ست داوه‌. 

كه‌مپى مام ره‌شان كه‌ بۆ ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان دانراوه‌ كه‌وتووه‌ته‌ رۆژهه‌ڵاتى شارى دهۆك.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین