عێراق سزاى 15 ساڵ گرتنى به‌سه‌ر زانایه‌كى به‌ریتانیا سه‌پاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ دادگاى عێراق بڕیارى 15 ساڵ گرتنى به‌سه‌ر جیمس فیتۆن زاناى جیۆلۆجى به‌ریتانى سه‌پاند و بڕیارى بێتاوانیشى بۆ ڤۆلكار ویلدمان به‌ ره‌گه‌ز ئه‌ڵمانى ده‌ركرد، كه‌ هه‌ردووكیان به‌ تۆمه‌تى به‌ قاچاخبردنى شوێنه‌وارى عێراق گیرا بوون.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یرانى 2022 دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى كه‌رخ بڕیارى له‌سه‌ر دوو كه‌سى بیانى ده‌ركرد، كه‌ له‌ مانگى ئازارى رابردوو به‌ تۆمه‌تى بردرنى شوێنه‌وارى عێراق گیرا بوون. جیمس فیتۆن زانایه‌كى جیۆلۆجى به‌ریتانییه‌ و ته‌مه‌نى 66 ساڵه‌، ئه‌ویتریان ڤۆڵکار ویلدمان به‌ ره‌گه‌ز ئه‌لمانییه‌ و ته‌مه‌نى 60 ساڵه‌. 

دادگا بڕیارى دا فیتۆن 15 ساڵ ده‌ستگیر بكرێت، به‌ڵام به‌ هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌ پیاوه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى ئازاد كرد. 

ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ بيستى ئازارى رابردوو به‌ كۆمه‌ڵێك پارچە شوێنه‌واره‌وه‌ له‌ لایه‌ن عێراقه‌وه‌ گیرا بوون، به‌گوێره‌ى ماده‌ى 40ى یاساى شوێنه‌وار و كه‌له‌پوورى عێراق  دادگایی كران، كه‌ له‌ حاڵه‌تى سه‌لماندنى تۆمه‌كه‌ سزاى له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و كه‌سه‌ دیارى ده‌كات كه‌ شوێنه‌وارى به‌ قاچاخ بردووه‌، به‌ڵام دادگاى عێراق سزاكانى بۆ ئه‌و تاوانباره‌ به‌ریتانییه‌ سووك كردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین