رۆژنامه‌یه‌ك: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى بنبه‌ستى سیاسى له‌ عێراق و ده‌شڵێ، "دواى رازیبوونى سه‌در ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ راده‌گه‌ینێرێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى حوزه‌یرانى 2022 رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ ده‌كات، كه له‌ لایه‌ن سه‌رۆك بارزانى ئاماده‌ كراوه‌ و ده‌ڵێ، "ورده‌كارى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ روون نه‌بووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئاماده‌كارى بۆ ده‌كرێت تا هه‌فته‌ى  داهاتوو رابگه‌ینرێت. ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى به‌رپرسێكى كوردى كه‌ به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ى بۆ عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه‌ و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى به‌ دوایین هه‌ل زانیوه‌ كه‌ ده‌بێت قبووڵ بكرێت ئه‌گینا ده‌بێت به‌ره‌و بژارده‌ خراپه‌كانى تر بچن وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى تا ئێستا ورده‌كاریى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ دوو هۆكار هه‌یه‌ یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت موقته‌دا سه‌در رازى بێت، دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشتر ئاشكرا كرا بێت ئه‌وا له‌ لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه‌ شێوێندراوه‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌فته‌ى داهاتوو رابگه‌ینرێت.

هیچ زانیارییه‌كى تر له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ باس نه‌كراوه‌ ته‌نیا دوو خاڵ نه‌بێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ته‌نیا چاره‌ى كێشه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناو ماڵى كوردیش ده‌دات. خاڵێكى تر ئه‌وه‌یه‌ مافى سه‌در له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌پارێزێت بێ ئه‌وه‌ى ناچار بكرێت بچێته‌ ناو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى شیعه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین