سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ڕۆمانیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ڕۆمانیا جەخت لەوەدەکاتەوە پێویستە، هەرێمى کوردستان نوێنەرى لە لیژنه‌ى‌ باڵاى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانیى نێوان ڕۆمانیا و عیراق هەبێت.

ئەمڕۆ  دووشەممە (شەشى حوزەیرانى/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ ڕادو دۆبرێ باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عیراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى لە باڵیۆزى رۆمانیا کرد، وە هه‌موو پشتگیرییە‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نیشان دا، هەروەها "سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگیرى و هاریكارییه‌كانى ڕۆمانیا له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، دووپات كرده‌وه‌‌."

لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزى تازه‌ى ڕۆمانیا له‌ عیراق، "خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاریكاریی هاوبه‌ش نیشان دا به‌تایبه‌تى له‌ بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، وزه‌، كشتوكاڵ، بانكدارى، كولتوورى و خوێندنى زانكۆییدا."

سەبارەت بە پەیوەندییە ئابوورییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ رۆمانیا، باڵیۆزى ڕۆمانیا باسى "له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ى‌ باڵاى هاوبه‌شى ئابوورى و بازرگانیى نێوان ڕۆمانیا و عیراق كرد." 

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکە سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "به‌ پێویستى زانى هه‌رێمى كوردستانیش له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌شدار بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌پێى ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى كه‌ هه‌ن، سوودمه‌ند بێت."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، "دۆخى سیاسیى عیراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، پرسى ئاواره‌ و په‌نابه‌ر‌ان له‌ ڕۆمانیا و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و لێكه‌وته‌كانى" ته‌وەرێكى دیكه‌ى کۆبوونەوەکە بوو. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین