موقتەدا سەدر: لیژنەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەمەبەستی لێپرسینەوە لەو کەس و لایەنانەی دەستیانبەسەر موڵک و ماڵی مەسیحیی و پێکهاتەکانی دیکەی عێراقدا گرتوە، موقتەدا سەدر بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکیدا بەمەستی لێکۆڵینەوە لەم کێشەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(5/حوزەیران/2022) موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردە وە تییدا هاتووە: لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ گەڕانەوەی ماڵ، موڵک و زەوی و زاری مەسیحییەکان وپێکهاتەکانی دیکە پێکدەهێنێت، لیژنەکەش لێکۆڵینەوە لەو سکاڵایانە دەکات کە لەسەر ئەو بەرپرس و کەسانە تۆمارکراون کە دەستیانبەسەر زەویی پێکهاتەکاندا گرتووە.

موقتەدا سەدر جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لیژنەکە لە هەمو ناوچەکانی عێراق کارەکانی خۆی ئەنجام دەدات و پێویست دەکات رێکاری راست و دروست بگرێتەبەر و کارەکانی بەرێک و پێکی ئەنجام بدات، بەتایبەت کە پێشتر لیژنەکە سەرکەوتوبووە لەکارەکانی بۆیە بڕیاری بەردەوامی کاری دراوە..

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین